٦ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:١٢
Source: Mehrnews
پەیکی ئاشتی لە تورکیا بەخاک سپێردرا

تەرمی سری سۆرەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری کۆچکردووی کورد و ئەندامی شاندی دیالۆگی ئیمرالی، لە گۆڕستانی چانجارلیکۆی لە ئەستەنبوڵ، بە جەماوەرێکی زۆر و وتنەوەی دروشمی ئاشتی بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ تەرمی سری سۆرەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامی سەرەکی شاندی ئیمرالی، بە ئامادەبوونی هەزاران کەس و چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی، لە شاری ئیستەنبوڵ بە خاک سپێردرا.

نوێژی جەنازە لە مزگەوتی بەربارۆس خەیرەدین پاشا لە قەزای شیشلی بەڕێوەچوو، دواتر تەرمەکەی بۆ گۆڕستانی چنجیرلیکۆی گواسترایەوە بۆ بەخاک سپێردرا.

لە ڕێگادا خەڵک بە وتنەوەی دروشمی "پەیکی ئاشتی نەمرە" ماڵئاوایییان لە سری سۆرەیا ئۆندەر کرد.

کەش و هەوای مەراسیمەکە کە جەماوەرێکی زۆر لە هەواداران و ئەندامانی حیزب و چالاکانی کۆمەڵایەتی ئامادەی بوون، کەشێکی پڕ لە سۆز و ڕێزگرتن و پێزانین بۆ چالاکییە سیاسی و کولتوورییەکانی ئوندەر بوو.

Your Comment

You are replying to: .
captcha